نـاســانـدن(به شی یکه م)
کاک مزەفەر ھەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و نیشتمان فدا کرد،ھەر لە شێعر وتنەوە تاکوو مامۆستایی و یارمەتی ھەژاران و لە ماوەیی ئەم ژیانە کورتەی بە باشی بە چەکی قەڵم خۆی ناساند و ژیانێکی بەرژەوەندی بۆخۆیی نەخشاند.
ھەر چەند لە نێو دێوەزمەی دیکتاتۆردا لەناو چوو بڵام وەک ئستێرەیەکی گەش لە نێو شەوەزنگی یادەکانماندا دەدروشێت و بۆ ڕزگار بوونمان لەو شەوزەنگە ھێمایە.
بەڵێ باسی شاعیرێ دەکەین کە لە ساڵی 2669یکوردی بەرانبەر بە1348 ی ھەتاوی لە نێوو کۆمەڵی خەڵکی ھەژار لە گوندی باخان سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان چاوی بەژین ھەڵھێنا و پاش ماوەیی چوار ساڵ بوو بە دانیشتووی ئەم شارە.
تەمەنی لاوێتی وەک ھەموو لاوە ھەژارەکان وابوو و لە بنەماڵەیەکی ھەژار و کەم دەسەڵاتدا ژیابوو کە دەورانی خوێندەواری بە کار و چەرمەسەری بەرێوە دەبرد تاکوو مەدرەکی لیسانسی زانستی سرووشتی(عـلوم تجربی) لە ناوەندی مامۆستایان وەرگرت.
ھۆی ئاوێتە بوونی لە گەڵ زمانی زگماکی و نەتەوەییدا دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی خوێندەواری و چەرمەسەری، بۆ دەورانـــی ئەوینـدار بوونی لە گەڵ سرووشت و ھەستی خاوێنی ناسیوناڵیستی بەرانبەر بە رەنج،زام،خـۆشەویستـی و سۆزی نیشتمان.بەڵێ خۆشەویستی نیشتمان،نیشتمانێ کە دیلی دێـوەزمەیــە و چوار دەووری بە دووژمنانی کۆنە پەرەست دراوە بڵام جگە لەوە لە بەرژەوەندی ئامپریالیستی جیھانی و گەورە دۆستانی دووژمنانیشمانا نیە کە ئەم نیشتمانە بە مافــی خۆی بگات و ڕزگار بێت بۆیە پارچە پارچە کراو و ناکۆکی دە خە نە نێوانــی.
ڕۆژ بە ڕۆژ ھەســتی ھونرایەتی و کوردایەتی کاک مزەفەر تۆختر دەبوو تا ئەوەی لە ساڵە کانی 75-74ی ھەتاوی وردە وردە دەستی بە نوسین و وەرگێڕانی کوردی کرد.
ھەروەھا کە ساڵگارێکە خەڵکی کورد چاوەڕوانی ھێمایەکی غەم خۆر و دڵسۆز بوون کاک مزەفەر ئەم تامەزرۆیەیی لە کولـێنی بێ ھواڵیەوە ھەڵناو خۆی بە ناوی شیعریی ھێما ناساند.
بڵێ ھێما ئەوکەسەیە کە ویستی مافی پێشێلکراوی ئێمە لە ژێر بەردی ناعداڵەتی دەربھێنێ و برینی خەڵکی وڵاتی خاوەن ڕەگەزی کوردی بەمڵھەمیی دڵسۆزی و شیعر سارێژکات.
نظرات شما عزیزان:
زیس
ساعت22:44---29 مرداد 1392