مظفر یوسفی
ژیان نامه،شێعر،وتار
 
 


ارسال شده در تاریخ : چهار شنبه 30 مرداد 1392برچسب:هیما, :: 16:49 :: توسط : کارو کریمیانی

نـاســانـدن(به شی یکه م)

کاک مزەفەر ھەموو ژیانی خۆی بۆ گەل و نیشتمان فدا کرد،ھەر لە شێعر وتنەوە تاکوو مامۆستایی و یارمەتی ھەژاران و لە ماوەیی ئەم ژیانە کورتەی بە باشی بە چەکی قەڵم خۆی ناساند و ژیانێکی بەرژەوەندی بۆخۆیی نەخشاند.

ھەر چەند لە نێو دێوەزمەی دیکتاتۆردا لە‌ناو چوو بڵام وەک ئستێرەیەکی گەش لە نێو شەوەزنگی یادەکانماندا دەدروشێت و بۆ ڕزگار بوونمان لەو شەوزەنگە ھێمایە.

بەڵێ باسی شاعیرێ دەکەین کە لە ساڵی 2669‌ی‌کوردی بەرانبەر بە1348 ی ھەتاوی لە نێوو کۆمەڵی خەڵکی ھەژار لە گوندی باخان سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان چاوی بە‌‌‌‌ژین ھەڵ‌ھێنا و پاش ماوەیی چوار ساڵ بوو بە دانیشتووی ئەم شارە.

تەمەنی لاوێتی وەک ھەموو لاوە ھەژارەکان وابوو و لە بنەماڵەیەکی ھەژار و کەم دەسەڵاتدا ژیابوو کە دەورانی خوێندەواری بە کار و چەرمەسەری بەرێوە دەبرد تاکوو مەدرەکی لیسانسی زانستی سرووشتی(عـلوم تجربی) لە ناوەندی مامۆستایان وەرگرت.

ھۆی ئاوێتە بوونی لە گەڵ زمانی زگماکی و نەتەوەییدا دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی خوێندەواری و چەرمەسەری، بۆ دەورانـــی  ئەوینـدار بوونی لە گەڵ سرووشت و ھەستی خاوێنی ناسیوناڵیستی بەرانبەر بە رەنج،زام،خـۆشەویستـی و سۆزی نیشتمان.بەڵێ خۆشەویستی نیشتمان،نیشتمانێ کە دیلی دێـوەزمەیــە و چوار دەووری بە دووژمنانی کۆنە پەرەست دراوە بڵام جگە لەوە لە بەرژەوەندی ئامپریالیستی جیھانی و گەورە دۆستانی دووژمنانیشمانا نیە کە ئەم نیشتمانە بە مافــی خۆی بگات و ڕزگار بێت بۆیە پارچە پارچە کراو و ناکۆکی دە خە نە نێوانــی.

ڕۆژ بە ڕۆژ ھەســتی ھونرایەتی و کوردایەتی کاک مزەفەر تۆختر دەبوو تا ئەوەی لە ساڵە کانی 75-74ی ھەتاوی وردە وردە دەستی بە نوسین و وەرگێڕانی کوردی کرد.

 

ھەروەھا کە ساڵگارێکە خەڵکی کورد چاوەڕوانی ھێمایەکی غەم خۆر و دڵسۆز بوون کاک مزەفەر ئەم تامەزرۆیەیی لە کولـێنی بێ ھواڵیەوە ھەڵناو خۆی بە ناوی شیعریی ھێما ناساند.

بڵێ ھێما ئەوکەسەیە کە ویستی مافی پێشێل‌کراوی ئێمە لە ژێر بەردی ناعداڵەتی دەربھێنێ و برینی خەڵکی وڵاتی خاوەن ڕەگەزی کوردی بەمڵھەمیی دڵسۆزی و شیعر سارێژکات.



سه ره تا :

ھەروەک دەزانین بەرھەمی فەرھەنگی کاردانەوەیەکی دوولایەنەی ھەیە یەکەم بۆخودی ئافرێنەری بەرھەمەکە و دووھەم کاردانوەی لەسەر بەردەنگە،خاوەن بەرھەم ئەزموون و تێگەییشتنەکانی خۆی لەژیان و دیاردەکانی دەخاتە قاڵبێکی ئەدبی،ھونەری یان ڕۆشنبیرییەوە و لەو ڕێگەیەوە لەگەڵ بەردەنگی خوی پەیوەندی ساز دەکات.

ھەرئەمە ئەبێتە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگا وەک شتێکی تازە و بە نرخ سەیری وتە و بیروڕا و بەرھەمە ھونەریەکان بکات و بو تۆمارکردن بە شتێکی شیاویان بزانێت. ھەڵبەت لە وڵاتە خواپێداوکاندا وێرای ئەمانە بەرھەمی فەرھەنگیی بۆخاوەنەکەی ئەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بژیوی ژیانی و وەک پیشەیەک سەیری دەکرێ و خاوەنەکانیان بە ھۆی داھاتی بەرھەمەکانیانەوە لە باری سامانەوە لە ھەلومەرجێکی  باشدا دەژین کە بە داخەوە ئەمە لای ئێمە خەون و خیاڵە. بە پێچەوانی ھەمو سەرتاکان کە ھەیدی ھەیدی باس لە  وتارکیان سە بارەت بە شاعیرونووسرکوردکان،مێژووی کوردستان ھتد دەکەن، شایانی ئەوەی کە بە توندی بە گرجوگۆڵی بانگوازی لە سەر بکرێت بوی نەک نەتەوەکانتری ئەم دنیایی بڵکو زۆرێک لە کوردکان نامۆن بە شاعیرکان تەنانەت بە مێژووی خۆمان .

پڕبە ھەستی خۆمان دەسخۆشی لە ئە نجمەنی فەرھەنگی ئەدەبی مەریوان دە کەین بۆ بووژاندنەوی ئەدبیاتی کوردی ،کۆری رەخنە لەشیعر و ئەدبیاتی کوردی، رێزگرتن لە شاعیرو  نووسەری شارکمان.




ارسال شده در تاریخ : سه شنبه 29 مرداد 1392برچسب:ژیان نامه ی و شیعره کانیی هێما, :: 22:5 :: توسط : کارو کریمیانی

"هێمـــــــــــــــا"


ارسال شده در تاریخ : سه شنبه 29 مرداد 1392برچسب:, :: 21:51 :: توسط : کارو کریمیانی

درباره وبلاگ
به وبلاگ من خوش آمدید
آخرین مطالب
نويسندگان

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 11
بازدید دیروز : 28
بازدید هفته : 39
بازدید ماه : 41
بازدید کل : 181
تعداد مطالب : 10
تعداد نظرات : 2
تعداد آنلاین : 1

Click Here To Navigate